سعوودیەگرنگترین

بەهای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە تازە پێی ناوەتە چلەکانی تەمەنیەوە، گەیشتووەتە تەمەنێک کەم کەس دەتوانێت لەم تەمەنەدا یاری تۆپی پێ بکات، بەڵام ئەو بەردەوامە لە گۆڵ تۆمار کردن و هێشتا لە رووی جەستەییەوە تەندروستە و یەکێکە لە باشترینەکان.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵ پێی نایە تەمەنی 40 ساڵییەوە. دوێنێ نەسر و فەیحە رووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە کۆتاییدا نەسر بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە. لەم یارییەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەمەش دوای چل ساڵەی لەدایک بوونی یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، ئێستا نرخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ 12 ملیۆن یۆرۆیە. ئەمە ژمارەیەکی بەرچاوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەمەنی چل ساڵە. دۆن تاکە یاریزانە لەم تەمەنە بەهای زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ بێت. هەموو ئەو یاریزانانەی لەو تەمەندا بەردەوامن لە یاریی کردن، نرخیان لە یەک ملیۆن یۆرۆ کەمترە. لەڕاستیدا تیاگۆ سیلڤا و پێپێ تێینا و دانتی و سانتی کازۆرلا نرخیان لە خوار یەک ملیۆن یۆرۆوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button