لەبەر سێ هۆکار؛ بارسێلۆنا گەورەترین سوودمەندی یاریی دێربی مەدرید دەبێت
ئەمشەو ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا بەیەک دەگەن

یاریگا –
هەموو چاوەکان ده‌چنه پایتەختی ئیسپانیا بۆ ئەوەی بەدوای لاپەڕەی داهاتووی یارییە ئاگرینەکەی دێربی مەدرید بگەڕێن، و ئه‌نجامی یارییه‌كه بزانن، كاتێك ئاتلێتیکۆ مەدرید میوانداری ریال مەدریدی رکابەری سەرەکی دەکات و جیاوازی نێوانیشان ته‌نها سێ خاڵه.
ئەم یارییە کاریگەری زۆری لەسەر کێبڕکێی نازناوی خولی ئیسپانیا ده‌بێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە گەورەترین سوودمەندی ئەم یارییە بەبێ گوێدانە ئەنجامەکە، تیپێکی دیکەیه، ئەویش بارسێلۆنایه له‌وانه‌یه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسورمان بێت تیپێك له دێربی یاریی نه‌كات و سوودمه‌ندبێت.وەڵامەکە لە حیساباتە ئاڵۆزەکانی ململانێی لالیگا لەم وەرزەدایە، كه جیاوازی خاڵه‌كان و فشاره ده‌روونیه‌كان هەموو ئەمانە لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکەن، به‌و پێیه‌ی ئێستا ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای گرتووه خاوه‌نی 49 خاڵه، ئاتلێتكۆ مه‌درید خاوه‌نی 48 خاڵه و بارسێلۆنا 45 خاڵی هه‌یه، سیناریۆكانی سوودمه‌ندی تیپه كاتالۆنیه‌كه به‌م شێوه‌یه:
سیناریۆی یەکەم
ئه‌گه‌ر ریال مەدرید له دێربی سەرکەوێت، بارسێڵۆنا یارییەکەی به‌رامبه‌ر سێڤییا بباتەوە، لەم حاڵەتەدا رکابەریی لە لوتکەی ریزبەندی بەشێوەیەکی سه‌رنجراكێش ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بردنەوەی بارسێلۆنا، راستەوخۆ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پلەی دووەم، پێش ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەوێت، پێش ئه‌م یارییه بارسێڵۆنا خاوه‌نی 45 خاڵه و له پله‌ی سێیه‌مه و ئاتلێتیكۆ مه‌دردیش خاوه‌نی 48 خاڵه و له پله‌ی دووه‌مه، لەوەش گرنگتر دەبێتە هۆی ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا فشارێکی زیاتر له‌سه‌ر ریال مه‌درید بكات.
سیناریۆی دووەم:
له‌وانه‌یه بۆ بارسێلۆنا باشترین بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دێربی بە یەکسانبوون کۆتایی بێت ئەم ئەنجامە دەبێتە دوو دیاری بۆ بارسا، بەو پێیەی هاوشێوەی سیناریۆی یەکەم، سەرکەوتنی بارسێڵۆنا پلەی دووەمی پێدەبەخشێت و فشار دەخاتە سەر لۆس بلانکۆس، بەڵام لە ئەگەری یەکسانبووندا، فشارەکان لەسەر ریال مەدرید زیاتر دەبن، چونکە لەم حاڵەتەدا ریال مەدرید دوو خاڵی بەنرخ لەدەست دەدات ركابه‌ریه‌كه‌ش به‌هێزتر ده‌بێت.
سیناریۆی سێیەم:
سیناریۆی سێیه‌م لە رووی بیرکارییەوە بۆ حساباتی كۆتایی وه‌رز ئاڵۆزترینە، بەڵام بۆ بارسێلۆنا هه‌ر ئه‌رێنیه، ئەوەیش ئه‌ویه کە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە دێربیدا سەرکەوێت، لەم حاڵەتەدا بارسێلۆنا لە پلەی سێیەمدا دەمێنێتەوە، بەڵام گۆڕانکاری لە پێشەنگی ریزبەندی رووده‌ده‌دات.
ئاتلێتیکۆ مەدرید دێته پێشەنگ، ریال مەدرید بۆ پلەی دووەم دادەبەزێت، لە هەمووی گرنگتر جیاوازی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بارسێڵۆنا کەم دەبێتەوە بۆ تەنها یەک خاڵ ئەم سیناریۆیە فشارێکی گەورە لەسەر ریال مه‌درید دروست دەکات.
🗞️ Ferran Torres y el derbi Madrid-Atlético, protagonistas de las portadashttps://t.co/RhdX37mo7C
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 8, 2025
له ئه‌گه‌ری دۆرانی دێربی له نێو یاریگای سانتاگۆ بێرنابیۆ كه شاهانه بۆ پلەی دووەم دادەبەزێت، جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا ده‌بێته تەنها خاڵێک لەم حاڵەتەدا فشارە دەروونییەکان لەسەر ریال مەدرید دوو هێندە دەبێت، بارسیڵۆنا لە دۆخێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت هەر کۆسپێکی نوێ دووچاری ریال مه‌درید بێت بتوانێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها بارسا یاریی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌كه‌ی مه‌درید ماوه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگای پێده‌دات.
لە هەر سێ سیناریۆکەدا بارسێلۆنا سودمەند ده‌بێت، هەر ئەنجامێکی ئەم دێربییە کاریگەری لەسەر پێگەی بارسێلۆنا لە ریزبەندی خولەکەدا دەبێت، هەروەها دەرفەتی نوێ بۆ پێشکەوتن و کێبڕکێ دەڕەخسێنێت.
لە دەرەوەی حیساباتی ئه‌نجامی یارییه‌كه و ژماره‌ی خاڵه‌كان، لایەنی دەروونی کە کەمتر نیه له به‌ده‌ستهێنانی خاڵی یارییه‌كه له‌سه‌ر هه‌ردوو یانه‌كه له ئه‌نجامی نه‌رێنی دروست ده‌كات، ئەم فشارانە له‌وانه‌یه کاریگەری لەسەر ئاستی هەردوو تیپەکە له یارییه‌كانی داهاتوویان هه‌بێت
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین دێربی مەدرید دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بارسێلۆنا، بەبێ گوێدانە ئەنجامەکە، بارسێلۆنا لەم هاوکێشەیە تاکە براوەیە.