ئه‌مریکا

خیمناسیا کورسیەکی دانیشتنی شێوە شاهانەی بۆ مارادۆنا دروست دەکات

یاریگا- یانەی خیمناسیای ئەرجەنتینی کورسیەکی تایبەت بە دانیشتن لەسەر هێڵی یاریگا بۆ دیێگۆ مارادۆنای ڕاهێنەر دروست دەکات و کە شێواز و دیزاینەکەی سیمایەکی سەرنجڕاکێشی پێداوە.

کورسیەکە بە ڕەنگی سپی و شینی خیمناسیا دیزاین کراوە و لۆگۆی یانەکەی لەسەرە و پتر لە کورسیی شاهانە دەچێت. یانەکە لە تویتەری فەرمی خۆی وێنەی کورسیەکەی داناوە و ئاگەداریشی بڵاو کردۆتەوە هەر هاندەرێک ویستی، دەتوانێت هاوشێوەیەکی ئەوەی لە کۆگای یانەکە دەستکەوێت بە بڕەپارەیەک.

مارادۆنا مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی خیمناسیای گرتە دەست و توانیویەتی لە ناوچەی دابەزینی خولی ئەرجەنتینی دوور بخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button