ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

شەیتانە سوورەکان لەگەڵ یاریزانێکی پێشووی یانەکەیان رێکەوتوون

یاریگا
بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا لە پێناو بە هێز کردنی هێلی هێرشبەری یانەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان کارلۆس تێڤێز بە شێوەی خواستن بگەرێننەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە شەیتانە سوورەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەیانەوێت گۆڵکاری ئارجێنتینایی پێشووی یانەی بە شێوەی خواستن و بۆ ماوی شەش مانگ بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەش گلۆپی کەسکی داگیرساندووە.

تێڤێز پێشتر لە ساڵی 2007 تاوەکو 2009 یاری بۆ مان یو کردووە و ئێستاش لە ریزەکانی یانەی بوکاجۆنیۆرزی وڵاتەکەی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button