بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر بەرگریکارێکی حدوود دەگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
هەولێر لەگەڵ حەیدەر ئەحمەد بەرگریکاری حدوود گەیشتووەتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو گرێبەستە رادەگەیەنێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی هەولێر لەگەڵ حەیدەر ئەحمەد بەرگریکاری راستی یانەی حدوود گەیشتووەتە رێککەوتن، ئێستا ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانە لە شاری هەولێرە بۆ ئەوەی رێکارەکانی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە تەواو بکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
حەیدەر ئەحمەد پێشتر لە یانەکانی زەوڕا، نەفتی بەسرە، زاخۆ و کارەبا یاریی کردووە، لەم وەرزە بە درێسی حدوود 10 یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە، لە هێلی بەرگری لای راست یاریی دەکات.
مێرکاتۆی زستانە؛ نوێترین دەنگۆکانی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق