عێراقگرنگترین

عەلی شاخەوان روونکردنەوەیەک لەبارەی دوورخرانەوەی لە راهێنانەکانی قوە جەوییە بڵاو دەکاتەوە

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ناکۆکییەکانی عەلی شاخەوان و لوئەی سەڵاحی ئاشکراکردبوو

Yariga App

یاریگا –

عەلی شاخەوان روونکردنەوەیەک لەبارەی دوورخرانەوەی لە راهێنانەکانی قوە جەوییە بڵاو دەکاتەوە، دۆخی خۆی لە یانەکەی و هەڵوێستی راهێنەرەکەی ئاشکرا دەکات.

عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری یانەی قوە جەوییە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکردووە :’من وەکو یاریزانی هێلی ناوەڕاست گرێبەستم لەگەڵ قوە جەوییە واژۆ کردووە کەچی لوئەی سەڵاح دەڵێت دەبێت لە باڵەکان یاریی بکەی، یانەکەشم پێیان گوتوم تەنیا بۆت هەیە بە خواستن بۆ ئەو یانەیەی ئێمە دیاریی دەکەین یاریی بکەی، ئەگینا بڕۆ ماڵەوە دابنیشە’.

هەروەها یاریزانە لاوە کوردەکەی جەوییە دەشڵێت :’چوار پێنج رۆژە من لە راهنانەکانی قوە جەوییە دوورخراومەتەوە، چونکە لەگەڵ راهێنەری یانەکەم لەسەر شوێنی یاریکردنم ناکۆکم، من یاریزانێکی جۆکەر نیم و دەمەوێت لە شوێنی خۆم یاریی بکەم، لوئەی سەڵاحیش پێی گوتم من پێویستم بە تۆ نییە بڕۆ یانەیەکی دیکە بۆ خۆت بدۆزەوە، یانەکەشم دەڵێن تەنیا ئەو یانەیەی ئێمە بۆت دیاریی دەکەین دەتوانیت بە خواستن بچیتە ئەو یانەیە’.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا ناکۆکییەکانی عەلی شاخەوان و لوئەی سەڵاحی ئاشکراکردبوو، کە هاوینی رابردوو عەلی شاخەوان لە هەولێرەوە روویکردە ریزەکانی قوە جەوییە. تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکراشیکردبوو زاخۆ و گەرمە دەیانەوێت ناوەڕاستکارە کوردەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button