
یاریگا –
ئەستێرەیەكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی داوە.
دی یۆنگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ئەیاكسەوە بە بەهای 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.
گرێبەستەكەی دی یۆنگ لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
🚨 Frenkie ahora quiere seguir y renovar
🤝 El centrocampista holandés está por la labor de continuar después de varios meses sin responder a la última oferta de renovación del Barça
✍️ @ffpolo https://t.co/EPkCCk1wsF
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) January 27, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فێرناندۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، فرێنكی دی یۆنگ بڕیاریداوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەستێرە هۆڵەندیەكە دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە و نایەوێت ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
ئەوەشخراوەتە روو، لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا بە خۆشییەوە پێشوازی لە بڕیارەكەی دی یۆنگ كراوە.
لەم وەرزەدا دی یۆنگی 27 ساڵان بەشداری 19 یاریی كردووە و دوو گۆڵی كردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.