ئیسپانیا

بارسێلۆنا مێژوویەکی رەشی 70 ساڵەی ڤالێنسیا دووبارە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی 70 ساڵی رابردووە تاوەکوو ئێستا ڤالێنسیا لە یارییەکانی لالیگا حەوت گۆڵی لێنەکرابوو و بارسێلۆنا ئەم مێژووە رەشەی بۆ دووبارە کردنەوە.

ڤالێنسیا شەوی رابردوو لە مونتجویک رووبەڕووی زریانەکەی هانسی فلیک بوویەوە. دوای یەکسانبوون و بردنەوەیەک لە ساڵی نوێ و هەوڵدانیان بۆ دانەبەزین بۆ پلەی دوو، بارسێلۆنا بە ئەنجامی 7-1 لە ڤالێنسیای بردەوە و ئەم ئەنجامە یەکسان بوو بە خراپترین دۆڕانی ڤالێنسیا لە ماوەی 70 ساڵی رابردوودا لە لالیگا.

لە راستیدا ڤالێنسیا لە مێژووی 106 ساڵەی خۆیدا چوار جار لە لالیگا حەوت گۆڵی لێکراوە، بۆ دۆزینەوەی شکستی حەوت گۆل، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ 70 ساڵ پێش. لە وەرزی 1954-1955 یانەی ئەلاڤێس و ئەتلەتیک هەریەکەیان بە ئەنجامی 7-0 لە ڤالێنسیایان بردبووەوە. لە وەرزی 1934-1935 ڤالێنسیا بە ئەنجامی 7-0 بە ئۆڤیدۆ دۆڕا.

دوایین جار کە ڤالێنسیا تووشی شکستێکی قورس بوو لە لالیگا، لە یاریگای مێستایا بوو. لە وەرزی 2010-2011 بەرامبەر ریال مەدرید بە ئەنجامی 6-3 دۆڕا. لەو کاتەدا تیپەکە لە ژێر سەرپەرشتی ئونای ئیمری لە نیوەی یەکەمدا چوار گۆڵی لێکرا.

هەرچەندە ئەو ئەنجامە بۆ بارسێلۆنا بەرامبەر ڤالێنسیا نوێ نییە و پێشووتر لە یارییەکی جامی شای ئیسپانیا توانیبووی سپی پۆشەکانی مێستایا لەگەڵ گاری نێڤڵ لەسەر کورسی یەدەگ بە ئەنجامی 7-0 شکست بدات و لیۆ مێسی لە یارییەکەدا هاتریکی کرد و سوارێز توانی مێگا هاتریک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button