ئەو یاریزانە کوردانەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق زۆرترین خەڵاتی باشترینی یارییەکانیان بەدەستهێناوە
شێرکۆ کەریم پێنج جار بە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراوە
یاریگا –
لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نۆ یاریزانی کورد خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکانیان بەدەستهێناوە کە شێرکۆ کەریم تاکە یاریزانی کوردە لەم وەرزە لە خولەکە پێنج جار خەڵاتی پیاوی یارییەکانی بەدەستهێناوە.
لە هەر یارییەکی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرپەرشتیاری راگەیاندنی یارییەکە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان دەکات و دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
لە یارییەکانی گەڕی شازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێ یاریزانی کورد بە پیاوی یارییەکان دەستنیشانکران و گەڕی درەوشانەوەی ئەستێرە کوردەکان بوو، شێرکۆ کەریم لە یاریی هەولێر و کەربەلا، بەیار ئەبوبەکر لە یاریی مینا و دهۆک، ئاسۆ رۆستەم لە یاریی قوە جەوییە و نەورۆز بە باشترینی یارییەکە دەستنیشانکران.
شێرکۆ کەریم هێرشبەری هەولێر تاکە یاریزانە لەم وەرزە لە پێنج یاریی جیاواز بە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراوە، پاشەنگ عەبدوڵا هێرشبەری دهۆک لە پلەی دووەم دێت، سێ جار بە پیاوی یارییەکان هەڵبژێردراوە و ئەحمەد سەبری هێرشبەری نەفت دوو جار بە باشترینی یارییەکانی دەستنیشانکراوە.
ئەو یاریزانە کوردانەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی زۆرترین خەڵاتی باشترینی یارییەکانیان بەدەستهێناوە
شێرکۆ کەریم (هەولێر) 5 جار
پاشەنگ عەبدوڵا (دهۆک) 3 جار
ئەحمەد سەبری (نەفت) 2 جار
سەفین مەنسوڕ (هەولێر) 1 جار
گەیلان لوقمان (هەولێر) 1 جار
رەوا یوسف (هەولێر) 1 جار
بەیار ئەبو بەکر (دهۆک) 1 جار
ئاسۆ رۆستەم (نەورۆز) 1 جار
هاروون ئەحمەد (دهۆک) 1 جار