ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

هالاند هیچ هاتریکێکی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند نەکردووە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکارە نوێیەکەی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە یەکەم یاری یانەکەی توانی سێ گۆڵ واتا هاتریک بکات، بەڵام هاندەران لە ئەڵمانیا ئەم شێوازە بە هاتریک هەژماری ناکەن.

تۆمار کردنی هاتریک لە ئەڵمانیا زۆر جیاوازە لە خولەکانی دیکەی جیهان، ئەو کاتە دەتوانرێت بە سێ گۆڵ بگوترێت هاتریک، کە هەر سێ گۆڵەکە لەسەر یەک تۆمار بکرێت، بۆ نموونە یاریزانێک گۆڵەکانی یەک لە دوای یەک بێت، واتە هیچ گۆڵێکی یاریزانێکی دیکە لە نێوانیان نەبێت، ئەو کات هاندەران لەم وڵاتە پێ دەڵێن هاتریک.

هالاند گۆڵەکانی لە خولەکی 59, 70, 79 بوون، ئەگەر لەم نێوانە هیچ یاریزانێکی دیکە گۆڵ نەکات، ئەو کات بە هاتریک هەژمار دەکرێت، بەڵام لە خولەکی 61 جادۆن سانچۆ گۆڵێکی کرد، بۆیە گۆڵەکانی هالاند لەسەر یەک هەژمار ناکرێت و لە ئەڵمانیا هاندەران پێ ناڵێن هاتریک.

بابەتی زیاتر

Back to top button