ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سکای سپۆرت: یاریزانێكی چێڵسی پەیوەندی بە یوڤێنتۆسەوە دەکات

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی ریناتۆ ڤێیگای بەرگریکاری بلوز.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی یۆڤی بڕی 4.5 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ سەرجەم تێچووەکان لە نێویاندا مووچەی یاریزانەکە، شایستەی دارایی بریکار و هەروەها شایستەی دارایی چێڵسی. لە بەرامبەردا ڤێیگا بۆ شەش مانگی داهاتوو یاری بۆ بیانکۆنێری دەکات.

یانەکەی تورین هەردوو بەرگریکار کاباڵ و برێمەری بەهۆی پێکانی درێژخایەن لەدەستداوە و بڕیار وابوو رۆناڵد ئاراوخۆ بەیەکجاری بگوازنەوە بەڵام سەرەنجام ئاراوخۆ بڕیاری مانەوەیدا و یۆڤیش بە شێوەیەکی کاتی چارەسەری هێڵی بەرگری خۆی دۆزییەوە.

ریناتۆ تەنها شەش مانگ لەمەوبەر لە بازلەوە بەرامبەر بە 14 ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە چێڵسی، بەڵام نەیتوانی متمانەی راهێنەر بەدەست بهێنێت. پۆرتوگالییە 21 ساڵەکە دەتوانێت لە دڵی بەرگری و باڵی چەپیش یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button