ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد یەکێکیان بۆ پاریس سانجێرمان و یەکێکیان بۆ بارسێلۆنا

یاریگا

ئاندێر هێرێرا و خوان ماتا، هەردوو ناوەڕاستکاری ئیسپانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵن. 

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە هێرێرا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گەیشتوتە رێککەوتن و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیە دەکات. لەلایەکی دیکەوە ماتا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بارسێلۆنا و پێدەچێت ئەمیش یانەکەی جێبێڵێت. 

ئەمە لە کاتێکدایە هەردوو ناوەڕاستکارەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت و بەم شێویە بە شێوەی خۆرایی یانەکەیان جێدێڵن. 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button