ئه‌وروپائینگلتەرا

یوڤێنتوس دەیەوێت ئاڵوگۆڕێك بكات لەگەل بارسێلۆنا

یاریگا: ئیدارەی یانەی یوڤێنتوس دەیانەوێت ئاڵوگۆڕێك بكەن لەگەڵ بارسێلۆنا، كە یاریزانی هێڵی ناوەندی یانە كەتەلۆنییەكە ئیڤان ڕاكیتیچ بچێتە یوڤێنتوس لە بەرامبەردا فیدریكۆ بێرناردێسكی بچێتە بارسا.

لەم وەرزەدا ڕاكیتیچ لەسەر دەستی ڤالڤێردی پێكهاتەی سەرەكی لەدەستدا،هەروەك چاوەڕوانیش دەكرێت هەمان شت بێت لەگەل كیكی سیتینی ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا.

هاوینی ڕابردوو هەردوو یانە ڕێككەوتن لەسەر گۆڕینەوەی هەردوو یاریزان بەڵام ئیدارەی یوڤێنتوس داوای 20 ملیۆنیان كرد زیاتر بدەن بەڵام بارسا ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە بدەن.

هەروەها ڕاكیتیچ نایەوێت كامپ نۆو جێبهێڵێت، دەیەوێت لەگەڵ یانەكە بەردەوام بێت.

هەروەها ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و نزیك یانەی یوڤێنتوس ئاشكرای كرد كەوا خانمە پیرەكە دەیەوێت هەرچۆنێك بێت سەرەتای وەرزی داهاتوو یاریزانە كرواتیەكە پەلكێشی یانەكەی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button