ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: شەش یاریزانی ریال مەدرید بەشداری یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا ناکەن

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر سێڤییا بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە مەدریدییەکە ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەرەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێڤیا بانگهێشت کراون و هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس، گاریس بەیل، هازارد، خامێس رۆدریگێز، ڤالڤێردی و ئاسینسیۆ بەشداری یارییەکە ناکەن.

ریال مەدرید سبەی شەممە کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە گەڕی بیستەمی لالیگا میوانداری سێڤییا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button