یاریگا –
ساڵی 2024 بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی نەسڕی سعوودی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەرووی دەستکەوتەوە ناخۆشترین ساڵ بوو. ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەمساڵەدا نەیتوانی هیچ نازناوێکی تیمی بە دەست بهێنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاواتەخواز بوو لە ساڵی 2024دا چەندین خەڵاتی تاکەکەسی و بێگومان تیمی بەدەستبهێنێت، بەڵام هیچ کام لەو دەستکەوتانەی بەدەست نەهێنا. ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە بۆ ئەفسانەیەکی وەک دۆن ساڵەکەی بێ نازناو تەواو بکات.
رۆناڵدۆ کە بێ گومان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، لەدوای ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەی 2023 پەیوەندی بە نەسرەوە کرد، نەیتوانیوە هیچ نازناوێکی تیمی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بەدەستبهێنێت.
رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ، وەرزی رابردوو توانی ببێتە گۆڵکاری خولی رۆشەنی سعودیە، بەڵام لە رووی تیمییەوە لەگەڵ نەسر لە ساڵی 2024دا هیچ کام لەو جامەکانی بەدەست نەهێنا. تا ئێستا لەگەڵ یانە سعوودیەکە یەک نازناوی جامی شاسەلمانی بردووەتەوە.
خولی رۆشەنی سعودیە
سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2023دا 54 گۆڵی کرد کە بە پێش کیلیان ئێمباپێی گۆڵکار کەوتەوە، خەڵاتی گۆڵکاری جیهانی بەدەستهێنا، بەڵام ئەمساڵ بارودۆخ بە تەواوی جیاوازتر بوون بۆی. لە شەڕی پاڵەوانێتیدا لەگەڵ هیلال لە خولی رۆشەن، نەسر و رۆناڵدۆ بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پلەی دووەمیان بەدەستهێنا و هیلالیش بە کۆکردنەوەی 96 خاڵ بووە پاڵەوانی سعودیە.
خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا
لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە عەینی ئیماڕاتی دۆڕان، لە رکابەرییەکە دوورخرانەوە. هەروەها لە جامی سعودیە بە دۆڕانی نەسر لە لێدانی سزا بەرامبەر هیلال لە یاری کۆتایی رکابەرییەکان کۆتایی هات.
جامی سعودیە و جامی سوپەر
لە جامی سعودیە لەم وەرزە، نەسر هەر زوو ماڵئاوایی لەم پاڵەوانێتییە کرد، بە قبوڵکردنی شکستەکەی بەرامبەر تەعاون لە قۆناغی 16. هەروەها نەسر لە یەک یاری جامی سوپەری سعودیەدا جارێکی تر بە ئەنجامی 4-1 هیلال بردیەوە، بەجۆرێک پێدەچێت ئەم جامەش ببەخشرێتە قوتابیانی خۆرخێ خیسۆس.
جامی نەتەوەکانی ئەوروپا
نەک تەنیا لە یانە بەڵکو لە هەڵبژاردەی نیشتمانیش بارودۆخ بە دڵی رۆناڵدۆ نەبوو و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، دوای یەکسانبوونیان بە بێ گۆڵ بەرامبەر فەرەنسا، بە لێدانی سزا لە لایەن هاوڕێکانی کیلیان ئێمباپێ لە پاڵەوانەتییەکە دەرکران، بە جۆرێک رۆناڵدۆی لە گەیشتن بە دووەم جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێبەش کرد. ئەوەی جێگای سەرنجە، کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یۆرۆدا نەیتوانی گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی بکات. بەگشتی لە ساڵی 2024دا، رۆناڵدۆ بەشداری 51 یاریی بۆ نەسر و پورتوگال کردووە و توانیویەتی 43 گۆڵ و7 ئەسیست بکات.
بێگومان گەیشتن بە 916 گۆڵ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا دەتوانرێت بە گرنگترین دەستکەوتی کریستیانۆ لە ساڵی 2024ەوە هەژمار بکرێت، لەگەڵ بوون بە گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی سعودیە.