جامی کەنداوعێراقگرنگترین

پێش یاریی سعودیه‌، نەشئه‌ت ئەکرەم داواکارییەک له‌ یاریزانی عێراق ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

نەشئه‌ت ئەکرەم، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، پێش یاریی سعودیە، کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گه‌ڕی سێیەم و کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی عەرەبی  بەڕێوەبچێت، داوایه‌ك له‌ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات.

ئەکرەم لە لێدوانەکانیدا بۆ كه‌ناڵی  ئەلکاسی قه‌ته‌ری گوتی، پێموایە یارییەکەی نێوان سعودیە و عێراق جێگەی سەرنج دەبێت كه‌ لە بەهێزترین تیپەکانی کەنداون، بەڵام هیوادارم یارییەکه‌ له‌ چوارچێوەیه‌كی وەرزشی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو شەڕه‌ قسانه‌ تێدەگەم کە لە رۆژانی رابردوو له‌ نێوان هەردوولا كراوه‌، بەڵام ئەمە نابێت کاریگەری لەسەر یارییه‌كه‌ و وه‌رزش هەبێت، هیوادارم یارییەکە بە ئارامی و دوور لە کەشوهەوای گرژ و ئاڵۆزی به‌رێوه‌بچێت، دۆران و بردنه‌وه‌ تەنها لەناو یاریگاکەدا بمێنێته‌وه‌.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین یاریی بەرامبەر بەحرەین لە رووی جۆش و خرۆش و رۆحی و ئاستی تەکنیکییەوە بە شێوەی باش دەرنەکەوت، لە یارییەکەی بەحرەین خواستێکی بەهێزم لەلایەن یاریزانانەوە بۆ سه‌ركه‌وتن نەبینی، بەو پێیەی هاندەرانی عێراق هیوایەکی زۆریان هەبوو بۆ  ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ ئاستێکی باشتر پێشكه‌ش بكات، داوا له‌ یاریزانه‌كان دەکەم ئەوە لەبیربکەن و سەرنجیان لەسەر یارییەکەی سعودیە بێت.

لە کۆتاییدا گوتی، دۆڕان لە تۆپی پێدا ئاساییە، بۆیە دەبێت ئەوەی روویدا لەبیر بکرێت، بەڵام دەبێت هەمووان لە کاتی یارییەکەی سعودیە کاردانەوەی باشیان هه‌بێت، ئەمەش قورس دەبێت، به‌ڵام لە روانگەی خۆم هەڵبژاردەی عێراق بەتوانایە ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button