ئەفریقاگرنگترینمۆندیالی 2030

ئامادەکارییەکانی مەغریب بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 چین؟

سەرۆکوەزیران تەواوی پلانەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مەغریب پلانی بۆ فراوانکردنی فڕۆکەخانەی کاسابلانکا داڕێشتووە و قەبارەی لە خۆگرتنەوەی گەشتیاران دوو ئەوەندە لێدەکات.

عەزیز ئەخنووش، سەرۆکوەزیرانی مەغریب دوای یەکلاییبوونەوەی میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 هاوشانی ئیسپانیا و پۆرتوگال، پلانەکانی فراوانکردنی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی ئاشکراکرد.

ئەخنووش لە پەرلەمانی مەغریب رایگەیاند، تاوەکو ساڵی 2030، قەبارەی لەخۆگرتنەوەی گەشتیارانی فڕۆکەخانەکانی مەغریب لە 38 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە، بۆ 80 ملیۆن گەشتیار بەرزدەکرێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی مەغریب جەختیکردەوە، قەبارەی لەخۆگرتنەوەی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی کاسابلانکا بۆ 23.3 ملیۆن گەشتیار و فڕۆکەخانەی مەڕاکش بۆ 14 ملیۆن گەشتیار و فڕۆکەخانەی ئەغادیر بۆ 6.3 ملیۆن گەشتیار بەرزدەکرێتەوە.

لە 11 مانگی ئەمساڵدا، 15.9 ملیۆن گەشتار سەردانی مەغریبیان کردووە، ئەمەش بەهۆی ئاسانکاری گەشتەکانی ئاسمانی؛ بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی گەشتوگوزاری وڵاتە.

لەلایەکی دیکەوە، مەغریب کار لەسەر فراوانکردنی تۆڕی شەمەندەفەری خێرا لە مەڕاکیشەوە بۆ ئەغادیر دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی شارەوانی مەغریب، تاوەکو ساڵی 2040، تۆڕی شەمەندەفەر 43 شار و ناوچە دەگرێتەوە و خزمەتی 87%ی خەڵکی مەغریب دەکات.

سەرۆکوەزیرانی مەغریب باسی لە نوێکردنەوە و فراوانکردنی 45 یاریگا و سەنتەر مەشق لە شەش شاردا کرد، جیا لەمەش یاریگایەکی گەورەی 115 هەزار کورسی بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار لە کاسابلانکا دروست دەکرێت.

بڕیارە مەغریب ساڵی داهاتوو میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button