سعوودیەگرنگترین

ئەمڕۆ ئێوارە ناسنامەی وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2034 ئاشکرا دەکرێت

سعوودیە تاکە وڵاتە داوای میوانداری مۆندیالەکەی کردبێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئێوارە فیفا ناسنامەی وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2034 ئاشکرا دەکات، کە سعوودیە تاکە وڵاتە داوای مافی میوانداریکردنی ئەو مۆندیالەی کردووە.

ئەمڕۆ سعوودییەکان کاتژمێر 17:00 چاوەڕێی کۆنگرێسی فیفا دەکەن بۆ ئەوەی بەفەرمی ناسنامەی میوانداریی مۆندیالی 2034 رابگەیەنرێت، کە سعوودیە تاکە وڵاتە داوای مافی میوانداریی مۆندیالەکەی کردووە و دۆسیەکەیان زۆترین نمرەی لە مێژووی هەڵسەنگاندنی دۆسیەکانی میوانداریکردنی مۆندیال بەدەستهێناوە.

لە ئێستاوە سعوودییەکان دەیانەوێت لە هەموو شتێک ریکۆرد بشکێنن و بەپێش قەتەڕ بکەونەوە و باشترین مۆندیال لە مێژووی تۆپی پێ رێکبخەن، هەر لە ئێستاوە سعوودیە هەنگاوی بۆ باشتربوونی لە قەتەڕ ناوە، دۆسیەکەی مۆندیالی سعوودیە زۆرترین نمرەی لە مێژووی مۆندیال بەدەستهێنا، فیفا لەکاتی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆسیەکەی سعوودیە 419 خاڵی لەسەر 500 خاڵ بەو دۆسیە داوە، کە یەکەمجارە دۆسیەیەک بۆ میوانداریکردنی مۆندیال هەڵسەنگاندنەکەی هێندە بەرز بێت.

سعوودیە لە پێنج شاری جیاواز 15 یاریگا بۆ میوانداریکردنی مۆندیال ئامادە دەکات، کۆمپانیای پۆلۆپۆسی ئەمریکی کە ئەرکی دروستکردن و بونیادنانی شەش یاریگای مۆندیالی سعوودیەی لە ئەستۆ گرتووە، یاریگای محەمەد بن سەلمان لە شاری قدیە دروست دەکات، کە ئەم یاریگایە دەبێتە سیمبوڵێکی ئەندازیاری، نەک هەر بمیچی ئەم یاریگایە جوڵاو دەبێت و دەتوانرێت دابخرێت، بەڵکو لایەکی یاریگاکەش دەکرێت شاشەی هۆلۆگرام، جگە لە یاریی تۆپی پێ دەتوانرێت یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش لەسەر شاشەکە نمایش بکرێت و لە فێستیڤاڵ و کەرنەڤاڵی جۆراوجۆر ئەم یاریگایە بەکار دەهێنرێت.

ئەو راستییانەی پێویستە لەبارەی مۆندیالەکەی سعوودیە بیزانی:

  • دەبێتە یەکەم مۆندیال دوای زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 48 هەڵبژاردە، لە یەک وڵات بەڕێوە بچێت، مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە دەچێت، مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا و مەغریب و پۆررتوگاڵ دەکرێت.
  • 72 کەمپی مەشق و راهێنان بۆ میوانداریکردنی هەڵبژاردەکان دروست دەکرێن.
  • 24 هەزار ژووری نووستن بۆ میوانداریکردنی هاندەران و هەڵبژاردەکان لە سعوودیە ئامادە دەکرێن.
  • لە ریاز یەکێک لە گەورەترین فان زۆنەکانی مۆندیال دروست دەکرێت و توانای لەخۆگرتنی 80 هەزار هاندەری دەبێت.
  • سعوودیە لە 15 یاریگای جیاواز لە پێنج شار میوانداریی یارییەکانی مۆندیال دەکات، 8 یاریگا لە ریاز، 4 یاریگا لە جەدە، یاریگایەک لە نیۆم و ئەبها و خوبر.

Image

کێ دەنگ بە دۆسیەکەی سعوودیە دەدات؟

رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعوودی ئاشکرایکردووە، فەڕەنسا و کڕواتیا بڕیاریان داوە دەنگ بە دۆسیەکەی سعوودیە بدەن، هەریەکە لە سویسڕا، سوید، دانیمارک و ئەڵمانیاش دەنگ بە دۆسیەکەی سعوودیە دەدەن و پێشتر پشتیوانی خۆیان بۆ سعوودیە راگەیاندووە.

رۆژنامە سعوودیەکە رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لەکۆی 211 فیدراسیۆنی تۆپی وڵاتان، 170 وڵات دەنگ بە دۆسیەکەی سعوودیە بدەن بۆ ئەوەی میوانداریی مۆندیالی 2034 بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button