بۆچی هاندەرانی ئاتلێتیک بلباو لە یارییەکەی ریال مەدرید فیکەیان بۆ ئەسینسیۆ لێدەدا؟
یاریگا –
هاندەرانی ئاتلێتیک بلباو لە یارییەکەی ریال مەدرید فیکەیان بۆ ئەسینسیۆ لێدەدا و هۆکارەکەشی رووداوێکی ئابڕووبەرانە بووە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە یارییەکەی ریال مەدرید و ئاتلێتیک بلباو هاندەرانی یانە باسکییەکە فیکەیان بۆ رائول ئەسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید لێدەدا، هەرکاتێک تۆپ لەلای بەرگریکارە 21 ساڵانەکە دەبوو، هاندەران فیکەیان بۆ لێدەدا.
ساڵی 2023 ئەسینسیۆ و سێ یاریزانی دیکەی ریال مەدرید بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی کچێکی هەرزەکار تۆمەتبار کران، بەڵام دواتر یەکلابووەوە ئەسینسیۆ هیچ پەیوەندی بەو رووداوە نەبووە، کە بەوە تۆمەتبارکرابوون گرتەی سێکسی کچەکەیان بڵاوکردبووەوە.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی ئاشکرابووە ئەسینسیۆ لەو رووداوە بێبەرییە، بەڵام هێشتا لە دادگا بەفەرمی کەیسەکە دانەخراوە، بۆیە لە یارییەکەی بلباو هاندەران وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو رووداوە فیکەیان بۆ بەرگریکارەکەی ریال مەدرید لێدەدا.