ئیسپانیاگرنگترین

گفتوگۆی ژووری ڤار بڵاوکرایەوە، ناوبژیوان لە یاریی ئاتلێتیک بلباو ستەمی لە ریال مەدرید کرد؟

Yariga App

یاریگا –

دوای بڵاوبوونەوەی گفتوگۆ دەنگییەکانی نێوان ناوبژیوانی ڤار و ناوبژیوانی یارییەکەی ئاتلێتیک بلباو، دەرکەوتووە ناوبژیوانی یارییەکە رەتیکردووەتەوە لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید هەژمار بکات.

لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو کە ریال مەدرید 2-1 تووشی دۆڕان بوو، جگە لەو لێدانە سزایەی کیلیان ئێمباپێ فەوتاندی، یاریزانانی ریال مەدرید لە خولەکی 13 داوای لێدانی سزایان بۆ رۆدریگۆ دەکرد، کە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، ناوبژیوانی یارییەکە بڕیاریدا ئۆفساید لەسەر ئێمباپێ هەژمار بکات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکانی نێوان خۆسێ ماریا سانچێز ناوبژیوانی یارییەکە لەگەڵ ژووری ڤار، دەرکەوتووە ناوبژیوانی ڤار بە ناوبژیوانەکەی گوتووە لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید هەیە، بەڵام ئەو بڕیاریداوە ئۆفساید هەژمار بکات.

دەقی گفتوگۆیەکەی نێوان ناوبژیوان و ژورری ڤار لەکاتی بڕیاردان لەبارەی حاڵەتەکەی رۆدریگۆ بەم شێوەیە بوو:

ژووری ڤار:

خۆسێ ماریا، پێشنیار دەکەم بێیت و ئەگەری لێدانی سزا یەکلا بکەیەوە. بەرگریکارەکە هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ تۆپەکەدا نەبووە و لە هێرشبەرەکەی ریال مەدرید دەدات.

ناوبژیوان دوای پێداچوونەوە بە دیمەنەکە:

هیچ فاوڵێکی ئاشکرا نابینم. لێدانی سزا هەژمار ناکەم، یارییەکە بە راگەیاندنی ئۆفساید دەست پێدەکەمەوە. ئێمباپێ لە ئۆفساید بوو، راستە؟

ژووری ڤار:

بەڵێ ئۆفساید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button