ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

هاندەرانی مالمۆ پەیکەرەکەی ئیبراهیمۆڤیچیان بە تەواوەتی ڕوخاند

یاریگا- توڕەیی هاندەرانی ماڵمۆی سویدی لە زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دانەمرکایەوە تا بە یەکجاریی پەیکەری ناوبراویان ڕووخاند و ئەوەی ماوەتەوە بکەوێتە سەر زەوی، تەنیا دوو قاچی پەیکەرەکەیە بە بنکە و ڕاگرەکەیەوە.

ئەو پەیکەرەی کە لە زێدی خۆی وەک ڕێزلێنانێک بۆ گۆڵکارەکەی مێژوویی سوید دروست کرا، ماوەیەکە دەکەوێتە بەر هێرشی هاندەرە توڕەکانی ماڵمۆ ئەوەش دوای ئەوەی زاڵاتان هەستا بە کڕینی %22.5ی یانەی هامەربای سویدی کە ڕکابەری یانەی ماڵمۆ و پێشتری خودی ئیبرایە.

هەرچەندە ئاسایشی شارەکە پەرژینی پاراستنیان بۆ دروست کرد، بەڵام ئەوەش دادی نەدا و لە شکاندن و شێواندنی پارچە بە پارچەوە گەشتنە ڕووخاندنی تەواوەتیی. هاوکات لەسەر زەویەکەش نووسیویانە “دوور بکەوە لێرە”.

زاڵاتان چەند ڕۆژێکە پەیوەندی کردۆتەوە بە ئەی سی میلانی ئیتاڵی و هێشتا ڕوون نییە هەڵوێستی بۆ ئەو کارەی هاندەرانی ماڵمۆ چی دەبێت و چارەنووسی پەیکەرەکە بە کوێ دەگات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button