ئینگلتەراگرنگترین

جەستن کڵویڤێرت ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی 13ی پرێمەرلیگ ریکۆردێکی ناوازەی لەسەردەستی جەستن کڵویڤێرت بەخۆوە بینی کە پێشتر بەدرێژایی مێژووی خولەکە تۆمارنەکرابوو.

ئەستێرە هۆڵەندیەکە هاوینی 2023 بە بڕی 12.5 ملیۆن و نیو لە رۆماوە گواسترایەوە بۆرنمۆس دوای چەندین ماوەی جیاواز بەخواستن لە لایبزیگی ئەڵمانی، نیسی فەڕەنسی و ڤالێنسیای ئیسپانی.

ئەمشەو ناوی کڵویڤێرت مانشێتی سەرچاوە ئینگلیزیەکان بوو بەهۆی ئەو سێ گۆڵەی لە تۆڕی وۆڵڤەرهامپتنی تۆمارکرد.

هەرسێ گۆڵەکەی جەستن لەڕێگەی لێدانی سزاوە بوو. دوو جار لە گێمی یەکەم و جارێكیش لە گێمی دووەم تۆڕی خاوەن ماڵی هەژاند لە خاڵی پێناڵتیەوە. بەوەش بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ هاتریک بە لێدانی سزا تۆماربکات لە یەک یاریدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، هەر لەو یارییەدا ئیڤانیڵسن بوو بە یەکەمین یاریزان سێ جار لێدانی سزا بهێنێت لە هەمان یارییدا.

بۆرنمۆس یارییەکەی بە ئەنجامی 2-4 بردەوە و بوون بە خاوەنی 18 خاڵ و لە پلەی 11ی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button