ئینگلتەرا

ڕایۆلا بێ منەتە لە کڕینەوەی پۆگبا لە یوڤیەوە بۆ مانچستەر

یاریگا- جارێکیتر مینۆ ڕایۆلا بە لێدوانە زبرەکانی دژی مانچستەر یونایتد، هاتەوە مەیدان و ئەمجارە بێ منەتانە بابەتی گەڕاندنەوەی پۆڵ پۆگبای لە یوڤیەوە بۆ مان یو باس کرد.

ڕایۆڵای بریکاری پۆگبا، کە لێدوانەکانی لەلایەن ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانییەوە بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت: “من تفەنگم نەخستبووە سەر هیچ کەسێک لە مانچستەر یونایتد تا پۆگبا لە یوڤێنتوس بکڕنەوە. پێشتر ئەلێکس فێرگسۆن هێرشی کردبووە سەر من و سەر پۆگباش، ئەوە شتێکی ڕێگەپێدراوە بۆ ئەو… بەڵام سێر لە کوێ بوو کاتێک جێگرەوەکانی دیسانەوە پۆگبایان کڕیەوە؟”

شایانی باسە ئەو بریکارە بەناوبانگەی تۆپی پێ پێشتریش هێرشی کردە سەر شەیتانە سوورەکان بەوەی چیتر یاریزانی ژێر سەرپەرشتی خۆی نانێرێتە ئەو یانەیە، چونکە وەک دەڵێت تەنانەت مارادۆنا و پێلێ و ماڵدینیش خراپ دەکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button