ئاسیاراپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

پێنج هەنگاوی ماوە؛ عێراق چۆن دەگاتە مۆندیالی 2026؟

رێگای گەیشتنی شێرەکانی رافیدەین بۆ مۆندیالی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

دوای یه‌كسانبوونی عێراق به‌رامبه‌ر ئوردن و سه‌ركه‌وتنی عومان به‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستین ركابه‌رییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئاڵۆزتر بوو، ئێستا لە عێراق هەمووان دەپرسن شێرەکانی رافیدەین چۆن دەگەنە مۆندیال؟

کێ لە کۆمەڵەی دووەم یاوەری کۆریای باشوور دەکات بۆ مۆندیالی 2026؟

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال، كۆریای باشوور به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 13 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و ئوردن به‌ 8 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ و عێراقیش به‌ 8 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌، عومانیش به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ فه‌ڵه‌ستین هاته‌ نێو ركابه‌رییه‌كه‌ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه‌.

لەسەر کاخەز کۆریای باشوور لە کۆمەڵەی دووەم دوای تێپەڕبوونی پێنج گەڕ نزیکە بلیتی یەکەمی ئەو کۆمەڵەیە بباتەوە و بە رێژەیەکی زۆر بلیتی یەکەم بۆ کۆرییەکان یەکلابووەتەوە، ئوردن و عێراق کێبڕکێ لەسەر بلیتی دووەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگەنە مۆندیالی 2026.

لە هەر کۆمەڵەیەک لەو سێ کۆمەڵەیەی لە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 یاریی دەکەن، یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.

رێگای عێراق بۆ مۆندیال پێنج هەنگاوی ماوە؛ زۆرترین یاری لە دەرەوە دەبێت

عێراق لە پێنج یاریی رابردووی لە کۆمەڵەکەی دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون و دۆڕانێکی هەیە، بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ ئوردنی دووەم پلەی سێێەمی گرتووە، شێرەکانی رافیدەین رۆژی سێشەممە کاتژمێر 19:00 لە گەڕی شەشەم دەبنە میوانی عومان، کە لە یاریی یەکەمیان عێراق لە بەسرە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێی بردەوە. لە هەمان رۆژدا ئوردن دەبێتە میوانی کوەیت و ئەم یارییە کاریگەریی لەسەر چانسی عێراق دەبێت.

عێراق لە بەشی یەکەمی یارییەکانی لە کۆمەڵەکەی نەیتوانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، چاوی لەوەیە لە بەشی دووەم پلەی دووەم لە چنگی ئوردنییەکان بهێنێتە دەرەوە، لەکاتێکدا لە بەشی یەکەمی یارییەکان سێ یاری لەسەر خاکی خۆی کرد، لە بەشی دووەم تەنیا دوو یاری لەسەر خاكی خۆی دەکات.

ئەگەر عێراق پلەکانی سێیەم و چوارەمی کۆمەڵەکەی بەدەست بهێنێت، چی روودەدات؟

ئەگەر عێراق لە بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەی بێ هیوا بێت، ئەوا ناگاتە مۆندیال بەڵام هێشتا دوو هیوای دەمێنێت.

عێراق ئەگەر پلەی سێیەم یان چوارەمی کۆمەڵەکەی بەدەست بهێنێت، لەگەڵ سێیەم و چوارەمی دوو کۆمەڵەکەی دیکە دەچنە قۆناخی پاشکۆ، لەوێ هەر شەش هەڵبژاردەکە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن، هەر کۆمەڵەیەک لە سێ هەڵبژاردە پێک دێت، پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال و ژمارەی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیال دەگاتە 8 هەڵبژاردە (6 هەڵبژاردەی سێ کۆمەڵەکە و 2 هەڵبژاردەی پاشکۆ).

هێشتا تروسکاییەکی کەم بۆ سەرکەوتنی عێراق دەمێنێت ئەگەر لەم قۆناخەش پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەست نەهێنێت، پلەی دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەوەی نیو کورسییەکەی دیکەی کیشوەرەکەیان یەکلا بکەنەوە، براوەی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەیەکی کۆنکاکاف شەڕ لەسەر کورسییەکی مۆندیال دەکەن و لە یاریی پاشکۆ بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button