یاریگا –
ئارسیناڵ بە متمانەیەکی زۆرەوە خۆی بۆ یارییەکەی چێڵسی ئامادە کردووە.
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ بەر لە یارییەکە دووپاتیکردەوە، بۆ بردنەوە دەچنە چێڵسی و بڕوایەکی تەواوییان بەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە هەیە.
ئارسیناڵ بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت، لە سێ یاریی رابردوودا دوو یاریی دۆڕاندووە و یەکسانبوونێکیشیان هەیە، جیا لەمەش لە چامپیۆنزلیگ بە ئینتەر میلان دۆڕا.
ئارتێتا سەرەڕای دۆخەکە، بە بردنەوەی یاریی سبەی بەرامبەر چێڵسی گەشبینە
چەندین یارییمان لە دەرەوەی یاریگادا کردووە و ئاستێکی باشمان پیشان داوە، بە تایبەت کاتێک هاندەرانمان ئامادە دەبن. ئەم پەیوەندییە بڕوابوونێکی زۆر دروست دەکات. بە باشی خۆمان ئامادەکردووە، یاریزانان زۆر گەشبینن و دۆخییان جێگیرە. بە متمانەیەکی زۆرەوە دەچینە یارییەکە و پێمان وایە سەردەکەوین.
بردنەوە باشترین هاوکێشەیە بۆ هەموو شتێک، بردنەوە بۆ وزە، متمانە و بڕوابەخۆبوون باشە، بردنەوە دۆخێکی ئەرێنی دروست دەکات، یارمەتی هەموو شتێک دەدات، تەنانەت ئەگەر شایستەش نەبیت.
ئارتێتا تۆمارێکی باشی لە رووبەڕووبوونەوەی چێڵسیدا هەیە، تاوەکو ئێستا 11 جار رووبەڕووبوونەتەوە و رێژەی سەرکەوتنی 60%ە.