ئیسپانیاگرنگترین

له‌باری مانه‌وه‌ی له‌ بارسێڵۆنا دیكۆ بڕیاریی كۆتایی ده‌دات

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، بڕیاریی كۆتایی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یاخو جێهێشتی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، له‌ماوه‌ی رابردوو دیکۆ لە کارکردن وەک بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا بێزاری خۆی نیشاندابوو، چه‌ند جارێكیش هه‌وڵیداوه‌ یانه‌كه‌ جێبهێڵیت، به‌تایبه‌ت یانه‌كه‌ چەندین کێشەی دارایی هه‌بوو،ئه‌و كێشانه‌ش بوونه‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ‌چاڤی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ دووربخرێته‌وه‌.


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دیکۆ بیر لەوە دەکاتەوە، له‌ بڕیاری رۆیشتنی له‌ بارسێلۆنا په‌شیمان ببێته‌وه‌،لە یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت به‌ تایبه‌ت یانه‌كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌گاته‌ كه‌ناری ئارام و ئه‌نجامی باشی تۆماركردووه‌.

رونیشكردووته‌وه‌، دیکۆ هەموو ئەم بیرکردنەوە نەرێنییەی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌ و كاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كرد،هه‌روه‌ها خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆناش بە ئاشکرا و نهێنی ،هه‌وڵی زۆریداوه‌ رازی بکات له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی بەردەوام بێت.

هۆکارێکی دیکە كه‌ وایكردووه‌ دیكۆ بیر له‌مانه‌وه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، یانه‌كه‌ له‌ خولی ئیسپانیا بە بەهێزی وەرزه‌كه‌ی دەستپێکردووه‌، هەروەها تیپەکە لە چامپیۆنزلیگیشدا بەرەوپێش چووه‌، سوودی زۆریان له‌ یاریزانانی ئه‌كادیمیای لاماسیا وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌ داواكارییه‌كانی دیكۆ كه‌ پشت به‌ ئاكادیمیای یانه‌كه‌ ببه‌ستن.

هه‌روه‌ها بوونی هانزی فلیک یارمەتیدەر بووه‌ بۆ ئەوەی دیکۆ رازی بکات له‌ یانه‌كه‌ بەردەوام بێت، چونکە ئه‌و رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ هێنانی راهێنەره‌ ئەڵمانیه‌كه‌ و زۆر کەس گرەویان لەسەر خراپی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره‌ ده‌كرد، گواستنه‌وه‌ی ئۆڵمۆش بیرۆكه‌ی دیكۆ بووه‌، چونكه‌ تاكه‌ كه‌س بووه‌ له‌ یانه‌كه‌ گواستنه‌وه‌ی ئۆڵمۆی له‌ گواستنه‌وه‌ی نێكۆ ویلێامز به‌ باشتر زانیوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button