چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان چاوەڕێیان دەکات؛ لویس ئێنریکێ پلانی بۆ یارییەکەی بایرن میونشن و ریال مەدرید چییە؟

گرنگ نییە رووبەڕووی کێ دەبینەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ بە گاڵتەوە باسی لەوە کرد کە چۆن سەیری رووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوەکەی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن دەکات.

دوای سەرکەوتنە باڵادەستەکەی پاریس سان جێرمان کە بە ئەنجامی 4-0 لە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە لە لیڤەرپوولیان بردەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە روونی کردەوە کە بە ئارامی سەیری یارییەکە دەکات و گوتی:

کاتێک سەیری یاریی ریال مەدرید و بایرن دەکەم، خواردنەوەیەک لە دەستمدا دەبێت. گرنگ نییە رووبەڕووی کێ دەبینەوە، ئێمە شایەنی ئەوەین لێرە بین و لەگەڵ هاندەرانمان چێژی لێ دەبینین.

پاریس سان جێرمان پێگەی خۆی وەکوو پاڵەوانی وەرزەکە بە ئاستێکی بەهێز دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە یاریگای ئانفێڵد، کە تێیدا عوسمان دێمبێلێ دوو گۆڵی کرد و بردنەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-0 مسۆگەر کرد.

لویس ئێنریکی دانی بەوەدا نا کە بەرگریکردن لە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکێکە لە سەختترین ئاڵەنگارییەکانی جیهانی تۆپی پێ، بەڵام جەختی لەسەر بڕوابەخۆبوونی یاریزانەکانی کردەوە و گوتی: “بەرگریکردن لەم نازناوە قورسە، ئەوە دەزانین، بەڵام ئێمە دووبارە لێرەین و دەبێت باشترین سوود لەم هەلە وەربگرین.”


کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا پاریس سان جێرمان ئێستا خاوەنی “قورسایی” تایبەتە وەکوو پاڵەوان، ئەو پێی باش بوو تیشک بخاتەسەر دەروونیی تیمەکە و گوتی: “جێگەی خۆشحاڵییە تیمەکەم لەم ئاستەدا دەبینم. ئێمە بڕوا و متمانەمان هەیە، گرنگ نییە رکابەرەکەمان کێیە.

دوای مسۆگەرکردنی بلیتێکی قۆناخی پێشکۆتایی، ئێستا پاریس سان جێرمان چاوەڕێ دەکات بزانێت رووبەڕووی ریال مەدرید یان بایرن میونشن دەبێتەوە. لویس ئێنریکێش ئامادەیە چێژ لەو یارییە وەربگرێت پێش ئەوەی تیشک بخاتەسەر ئاڵەنگارییە گەورەکەی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button