ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک: شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم و وەرزی داهاتوو بەهێزتر دەگەڕێینەوە

پەیامی فلیک بۆ هاندەرانی بارسا: خەمی چامپیۆنزلیگ مەخۆن، داهاتوومان گەشە

Yariga App

یاریگا –

دوای ماڵئاواییکردنی یانەی بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، هانزی فلیک، راهێنەری یانە کاتالوونییەکە، بە دڵێکی پڕ لە بێهیوایی و هاوکات پڕ لە شانازییەوە باسی لە ئاستی تیپەکەی و داهاتووی یانەکە کرد.

فلیک پێی وابوو کە تیپەکەی لە زۆر ساتدا باڵادەست بووە و دەکرا ئەنجامەکە بە جۆرێکی دیکە بێت.

گێمی یەکەم یارییەکی نایابمان کرد، بێگومان دەبووایە گۆڵی زیاتر بکەین، بەتەواوی دەگونجا و دەکرا، لە کۆتاییدا گۆڵمان لێکرا، لەو ساتەدا ئەوە چاوەڕواننەکراو بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە تۆپی پێیە، کاتێک سەیری هەردوو یارییەکە دەکەیت، پێم وایە ئێمەش شایەنی ئەوە بووین لە قۆناخی پێش کۆتاییدا بین، ئەمە ئەو شتەیە کە دەبێت قبووڵی بکەین، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەو ئەقڵیەت و ئاستەی لە ناو یاریگادا پێشکەشیان کرد، بەڕاستی شانازیی پێوە دەکەم.

سەرەڕای شکستەکە، فلیک دەستخۆشی لە یاریزانەکانی کرد بۆ ئەو رۆحە جەنگاوەرییەی پێشانیاندا.

دەبێت ئەم ئەنجامە قبووڵبکەین، بەڵام من زۆر شانازی بەو ئەقڵییەت و هەڵوێستەوە دەکەم کە یاریزانەکان لە ناو یاریگادا پێشانیاندا، ئەوان هەموو شتێکیان پێشکەشکرد.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە پەیامێکی روونی بۆ هاندەرانی یانەکە هەبوو سەبارەت بە داهاتووی ئەم تیپە گەنجە.

بێگومان هەموومان بێهیواین؛ هاندەران، ستافی راهێنەران و یاریزانەکان، چونکە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ خەونی گەورەی هەمووانە، بەڵام لەبیرتان نەچێت ئێمە تیپێکی گەنجمان هەیە. دەبێت لەم ئەزموونانەوە فێرببین. دڵنیام وەرزی داهاتوو ئەم یاریزانانە بەرەوپێشدەچن و ئاستێکی زۆر باشتر پێشکەش دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button