چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

گورزێکی گەورە؛ ئەستێرەیەکی فەرەنسا لە مۆندیال بێبەش دەبێت

دیشامپ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورس...

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەو پێکانە ترسناکەی لە ئانفیڵد تووشی هات، خراپترین سیناریۆ بۆ هۆگۆ ئێکیتیکێ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا دێتەدی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لی پاریسیان، پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە هێرشبەرە فەرەنسییەکەی لیڤەرپوول تووشی پچڕانی بەستەری ئەکیڵز (پشتەپێ) بووە، ئەم پێکانە نەک هەر کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا، بەڵکوو خەونی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026ـی لەگۆڕنا.

ئێکیتیکێ لە کاتی راکردنێکی ئاساییدا بەبێ ئەوەی بەر هیچ یاریزانێک بکەوێت، بە ئازارێکی زۆرەوە کەوتە سەر زەوی و بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول، هەر لە سەرەتاوە هۆشداری دابوو کە پێکانەکە مەترسیدارە. ئێستا دەرکەوتووە کە رەنگە ئەم یاریزانە تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026 نەتوانێت بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە ئێکیتیکێ لە باشترین وەرزی ژیانی وەرزشیدا بوو 17 گۆڵ لە 45 یاریی لەگەڵ رێدز و ببووە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی دیدیێ دیشامپ و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی فەرەنسا جێگیر کردبوو، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر بەڕازیل و کۆڵۆمبیا پێشانیدا.

کێ جێگەی ئێکیتیکێ دەگرێتەوە؟
لی پاریسیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەبوونی ئێکیتیکێ کارتەکانی هێڵی هێرشبەری دیشامپی تێکدا و ئێستا کێبڕکێ لە نێوان سێ یاریزاندا گەرم بووە؛

  • رانداڵ کۆلۆ موانی؛ سەرەڕای وەرزێکی مامناوەند لەگەڵ تۆتنهام، هێشتا متمانەی دیشامپی هەیە و بەربژێری یەکەمە.

  • کریستۆفەر ئێنکونکو؛ ئەستێرەکەی ئەیسی میلان دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەکە.

  • ژان فیلیپ ماتێتا؛ هێرشبەرەکەی کریستاڵ پاڵاس چاوەڕێی هەلێکە بۆ ئەوەی هاوسەنگیی هێڵی پێشەوەی فەرەنسا رێکبخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button