ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێلینگهام بێدەنگی دەشکێنێت؛ قوربانیی فرەتواناییی خۆمم لە ریال مەدرید

بێلینگهام هۆکاری دابەزینی ئاستی و ژمارەی گۆڵەکانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ، جود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزیی یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باس لەو ئاڵەنگارییانە دەکات کە لەم وەرزەدا رووبەڕووی بووەتەوە.

بێلینگهام رایگەیاند کە هەست دەکات بووەتە قوربانی ئەوەی کە دەتوانێت لە زۆر شوێنی جیاوازدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

داڕمانی ئامارەکان؛ بێلینگهامی جاران لەکوێیە؟
ئامارەکان راستییەکی تاڵ دەردەخەن؛ بێلینگهام لەم وەرزەدا لە 32 یاریی تەنیا 6 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە وەرزی یەکەمیدا 23 گۆڵ و وەرزی دووەم 15 گۆڵی کردبوو. بێلینگهام هۆکارەکەی بۆ گۆڕینی شوێنەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت؛

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانم ئەوەیە کە دەتوانم لە شوێنی جیاواز یاری بکەم, پێم وایە هەندێک جار بەهۆی ئەوەوە دەبمە قوربانی، بەو مانایەی ئەگەر شتەکان باش نەڕۆن، من دەجووڵێنرێم و شوێنم پێ دەگۆڕدرێت.

کاتێک گۆڵ دەکەم، هەمووان دەیانەوێت زیاتر لە بنیاتنانی هێرشەکاندا بەشدار بم، کاتێکیش گۆڵ ناکەم، هەمووان داوای پێچەوانەکەی دەکەن، بۆ من گرنگە هاوسەنگییەک بدۆزمەوە و تێبگەم چی دەتوانم بە تیپەکە بدەم تەنانەت کاتێک گۆڵیش ناکەم؛ هیوادارم بتوانم بەردەوام بم لە مەشقکردن و لە هەر رۆڵێک تێبگەم کە راهێنەر داوام لێ دەکات.

کێشەی سێ کوچکەکە: ئێمباپێ، ڤینیسیۆس و بێلینگهام
یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی جێگەی سەرنجە، نەبوونی لێکتێگەیشتنی تەواوە لە نێوان بێلینگهام و هەردوو هێرشبەر ئێمباپێ و ڤینیسیۆس. بێلینگهام دەڵێت؛

ئەوان زیاتر مەیلیان بۆ لای چەپ هەیە، منیش دەبێت لە ناوەند بمێنمەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی تیپەکە تێکنەچێت. ئەمە وادەکات دۆزینەوەی باشترین شێوازی یاریکردن کەمێک قورس بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button