فلۆرێنتینۆ پێرێز 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە ئامادە دەکات
ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات
یاریگا –
ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکات.
تۆڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت ئۆفەرێک بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە نەرویجییەکە ئامادەبکات.
بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر، فلۆرێتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە، دەیەوێت پلانی یەدەکی بۆ قۆناخی داهاتووی یانەکە هەبێت.
فیچاخێس لەزاری هالاندی بڵاوکردووەتەوە، کە دەیەوێت ئەزموون و رکابەری نوێ تاقیبکاتەوە، ئەمەش پرسیاری زیاتری لەسەر داهاتووی یاریزانەکە دروستکردووە.
هالاند لەوەتەی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کردووە، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پرێمەرلیگ و دەیان رێکۆردی بە ناوی خۆیەوە کردووە.
هالاند لەکۆی 112 یاریدا لەگەڵ مان سیتی 104 گۆڵی کردووە، ئەمەش ئامارێکی مەترسیداری ئەم سەردەمەیە.
گرێبەستی ئێستای هالاند لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەسەردەچێت و هەموو هەوڵێک بۆ درێژکردنەوەی دەدەن.