ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر یونایتد V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە نێو یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە ماوەی رابردوودا بەشێوەیەكی فەرمی مانچێستەر یونایتد ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و بە شێوەیەكی كاتی رود ڤان نێستێلرۆی لە جێگای دانرا.

مانچێستەر یونایتد روبن ئامۆریم راهێنەری سپۆرتینگ لشبۆنەی وەك راهێنەری یانەكەی دەستنیشانكرد و وا بڕیارە لە دوای كۆتاییهاتنی پشووە نێودەوڵەتیەكان پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

ئەمڕۆ لە یەكەم یارییدا وەك راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ ڤان نێستێلرۆی رووبەرووی ئێنزۆ مارێسكا و چێڵسی دەبێتەوە.

لە یەكەم یاری نێستێلرۆی وەك راهێنەری شەیتانە سوورەكان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە لێستەر سیتیان بردەوە، لە میانی یارییەكانی  كاراباو كەپ.

مانچێستەر یونایتد لە كۆی 9 یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە سێ یاری براوە بووە دوو یاری یەكسان بووە و لە چوار یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا چێڵسیەكەی مارێسكا لە كۆی 9 یاری لە پێنج یاریدا براوە بوون لە دوو یاریش یەكسان بوون و لە هەمان ژمارەی یاریش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ تایرل مالاسیا، لوك شۆو، لێنی یۆرۆ، كۆبی مەینوو و ئانتۆنی یاری دەكات.

هەروەها بەشداریكردنی هاری ماگوایەر و مەیسن ماونت گومانی لەسەرە.

لەبەرامبەردا بلووز تەنیا لە تواناكانی جەیدن سانچۆ بێ بەش دەبێت و بە تەواوی یاریزانەكانیەوە سەردانی ئۆڵد ترافۆرد دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

مەزراوی، دی لێخت، مارتینێز، دالۆت

كاسێمیرۆ، ئێریكسن

گارناچۆ، فێرناندێس، راشفۆرد

هۆیلوند

پێکهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، فۆفانا، كۆلوێل، جەیمس

لاڤیا، كایسێدۆ

مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ

جاكسن

بابەتی زیاتر

Back to top button