ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و ریال مەدرید زۆرترین موچە بە یاریزانەکانیان دەدەن

یاریگا
هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانیا ساڵانە زۆرترین موچە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بە یاریزانەکانیان دەدەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا لە بە دواداچونێکدا دەریخستووە هەردوو زلهێزەکەی وڵاتەکەیان ساڵانە موچەیەکی خەیالی بە یاریزانەکانیان دەدەن، بە جۆرێک لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا هیچ یانەیەک نیە وەکو ئەوان موچە بۆ یاریزانەکانی خەرج بکات.

بارسێلۆنا پلەی یەکەمی گرتووە و ساڵانە 9,827,644 یۆرۆ وەکو موچە بە یاریزانەکانی دەدات و پلەی دووەمیش ریال مەریدە ئەوانیش 8,923,754 ملیۆن یۆرۆ دەدەن بە یاریزانەکانیان.

Back to top button