ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر پلەی دووەمی لالیگا دەجەنگن

یاریگا
ئەم وەرزە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ناسناوی لالیگا لە بەرژەوەندی ئەم یانەیە بێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، لەوەتەی جامی سوپەری ئیسپانیا بە بەشداری چوار یانە دەکرێت، پلەی دووەمی لالیگاش رکابەری لەسەر دەکرێت، چونکە ئەو کات یانەی دووەمی خولەکەش بەشداری جامەکە دەکات، بۆیە بلاوگرانا و شایانەکان چاوەڕێ دەکرێت رکابەری لەسەر پلەی دووەمی بکەن، بێجگە لەمەش یانەکانی بەشدار لە جامەکە، شەش ملیۆن یۆرۆیان پێ دەدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، بارسێلۆنا چانسێکی دیکەش هەیە بۆ بەشداری کردن لە جامی سوپەر، ئەویش بەدەست هێنانی ناسناوی جامی شایە.

Back to top button