ئیسپانیا

ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ بە باشترین ناوبژیوان دەست نیشان دەکرێت

یاریگا –

خیسۆس مانسانو، دوای ناوبژیوانی نایابی لە ئیل کلاسیکۆ باشترین نمرەی ناوبژیوانیەتی وەردرگرێت.

لێژنەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەوپەڕی رەزامەندییان لە ئاستی ناوبژیوانی ئیلکلاسیکۆی دوێنێ نیشان دا. بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا و مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، ناوبژیوان خیسۆس مانسانو زۆرترین نمرەی بەدەستهێناوە و بڕیارەکانی زۆرترین رەزامەندی بەدوادا هاتووە.

یاری کلاسیکۆ دوو دیمەنی لێدانی سزای گومانلێکراوی تێدابوو، کە مانسانۆ ئاشکرای نەکرد و ڤاریش بەشدار نەبوو. یەکەم دیمەنی گوماناوی لە خولەکەکانی کۆتایی گێمی یەکەم و پێکدادانی نێوان چوامێنی و ئاراوخۆ بوو، کاتێک بارسا باوەڕی بە لێدانی سزا هەبوو، دووەمیش لە گێمی دووەمدا بوو کە کاماڤینگا لەلایەن ئاراوخۆوە خرایە خوارەوە، کە دواجار ئاراوخۆ کارتێکی زەدری وەرگرت. بەگوێرەی لێژنەی دادوەرەکان، بڕیارەکەی ناوبژیوان لە هەردوو دیمەنەکەدا دروست بووە.

لەم وەرزەدا مانسانۆ لەو یارییانەی کە ناوبژیوانی کردووە تەنها جارێک لێدانی سزای راگەیاندووە (یاریی هەفتەی رابردووی ڤیلاریال و ئەلاڤێس) و لەو 6 یارییەیتر کە ناوبژیوانی کردووە، 27 کارتی زەردی بە یاریزانان داوە (بە تێکڕا 4.5 کارتی زەردی لە هەر یارییەکدا). کە لە نێو سەرجەم ناوبژیوانانی لالیگادا نزمترینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button