
یاریگا –
مانو کارێنیۆ مەبەست لە پشت ستۆرییەکەی کیلیان ئێمباپێ پێش یارییەکەی کلاسیکۆ دەبینێت.
رۆژنامەنووسەکەی بەرنامەی ئێل لارگێرۆ، پێی وایە ئەستێرە فەرەنسییەکە لە کاتی یارییەکەدا بە مەبەستێکی دیاریکراو نوسیوویەتی “هالا مەدرید!”. مانو کارێینۆ دوێنێ لە بەرنامەی رادیۆیی ئێل لارگێرۆ قسەی لەسەر دۆڕانەکەی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ لە سپۆتیفای کامپ نۆو کرد و هەروەها باسی ئەو ستۆرییەی کرد کە ئێمباپێ لە کاتی یارییەکەدا بڵاوی کردبووەوە.
پێشکەشکارەکە دانی بەوەدانا کە سەرسام بووە بەو شێوەیەی تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا هەرەسی هێنا و گومانی لە دۆخی ئێستای تیمەکە هەبوو. مانو گوتی کە پێی وایە هاندەرانی مەدرید دەیانەوێت ئەم وەرزە بە زووترین کات کۆتایی بێت، چونکە چاوەڕێی نەدەکرد تیمەکە لە کۆتایی وەرزدا بەم شێوەیە سەرگەردان دەربکەوێت.
کارێنیۆ بەردەوام بوو لە رەخنەگرتن لە ئەقڵییەتی تیمەکە و کەشی نێو ژووری خۆگۆڕین. ئاماژەی بەوە کرد کە دەکرێت لالیگا بەرامبەر ئەم تیمەی بارسێلۆنا بدۆڕێنیت چونکە ئەوان جێگیرتر بوون، بەڵام ئەوەی هاندەرانی ریال مەدرید قبووڵی ناکەن ئەوەیە کە ببینن تیمەکە بەم شێوەیە ون دەبێت و خەریکە بەرەو لەناوچوونی خۆی دەچێت. گوتیشی دەکرێت نازناوەکان بدۆڕێنیت بەڵام ناتوانیت بەم شێوەیە بدۆڕێیت، لەگەڵ یاریزانانێک کە دەست لە تێکۆشان هەڵدەگرن، لەگەڵ ژوورێکی خۆگۆڕینی دابەشبوو و بەو هەستەی کە هیچ سەرکردەیەک و هیچ راهێنەرێک نییە بتوانێت شتەکان چاک بکاتەوە.

کارێنیۆ هەروەها سەرنجی خستەسەر پەیامەکەی ئێمباپێ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کە لە کاتی یارییەکەدا بڵاوی کردبووەوە. روونی کردەوە ئەگەر یاریزانێکی دیکە بووایە دەیگوت تەنیا سەرنجی نەداوە، بەڵام پێی وانییە ئێمباپێ بە هەڵە ئەو کارەی کردبێت. گوتیشی ئەوەی تێناگەم ئەوەیە بۆچی ئەو کارەی کردووە، رەنگە وای بیر کردبێتەوە ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا یاری دەکات و 2-0 لەپێشە، بۆیە نوسیوویەتی “هالا مەدرید”. بەڵام رەفتارەکانی ئێمباپێ لە هەفتەکانی رابردوودا بە لای ئەوەوە جێگای تێگەیشتن نییە و هەست دەکات یاریزانە فەرەنسییەکە شتێکی دەوێت، بەڵام نازانێت ئەو شتە بە وردی چییە.



