ئینگلتەراگرنگترین

رەخنەی ئارسین ڤینگەر چیە لەبارەی دەستنیشانکردنی توخێل وەک را‌هێنەری ئینگلتەرا؟

Yariga App

یاریگا –

دەستنیشانکردنی تۆماس توخێلی ئەڵمانی وەک راهێنەری هەمیشەیی بێ رەخنە نەبووە، کە بە زۆری بەهۆی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا نائینگلیزیەکی بۆ ئەو پۆستە دۆزیوەتەوە.

پێشتر هەریەکە لە دوو ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکە، جێمی کاراگەر و گاری نێڤڵ رەخنەی ڕاشکاویان گرت و پێوان وابوو دەبوو راهێنەری نوێ هەر ئینگلیزی بووایە. ئێستا ئەو دەنگانە ئارسین ڤینگەری فەڕەنسیشیان هاتە پاڵ.

لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ بیئین سپۆرتس، راهێنەرە مێژووییەکەی ئاڕسیناڵ وتی

وا هەست دەکەم… بۆ ئەوەی بابەتەکە ئاسانتر بکەمەوە، ئەگە من راهێنەری ئینگلتەرابم و بەرامبەر فەڕەنسا یاریی بکەم، ناتوانم سروودی نیشتیمانی وڵاتەکەم بڵێمەوە. بۆیە لای من وایە کە راهێنەریش دەبێ هەر هی هەمان وڵات بێ. ئەی بۆچی دەبێ یاریزان هی ئەو وڵاتەبێ بەڵام راهێنەر وا نییە؟

لە درێژەی قسەکانیدا ڤینگەر وەسفی توخێلی کرد و وتی

ئەو راهێنەرێکی نایاب و بژاردەیەکی نایابە، بەڵام ئینگلیزیی نییە. مادام رێگەپێدراوێسە راهێنەر لە هەمان وڵات نەبێ، بۆیە کێشەیەک نییە.

بۆ زانین، پێش هاتنی تۆماس، سێ شێرەکان لە مێژووی خۆیاندا تەنها دوو جار راهێنەری بیانییان هەبووە. ئەوانیش گۆران ئێرکسنی سویدی و فابیۆ کاپێلۆی ئیتاڵی بووە.

ئەرکی توخێل لە مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات. لی کارسلی کە ئێستا وەک راهێنەری کاتی دوای گاریس ساوسگەیت لە پۆستەکەدایە، دوو یاری داهاتوو بەرامبەر یۆنان و کۆماری ئێرلەندا سەرپەرشتی هەڵبژاردەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button