ئیسپانیاگرنگترین

ریال مه‌درید كه‌یسی نیگێرا زیندوو ده‌كاته‌وه‌، لاپۆرتاش به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌

ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ ناومان ببه‌ن

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، بێزاری خۆی لە دووبارە قسەکردن لەسەر کەیسی نێگریرا دەربڕی کە دادگا لە مانگی ئازاری ڕابردوو بڕیاری بێتاوانی یانه‌كه‌ی دەرکرد.

هه‌رچه‌نده‌ دادگا بڵاویكرده‌وه‌، بارسێلۆنا بێتانه‌ له‌م بابه‌ته‌، به‌ڵام هەواڵەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید رەتیدەکەنەوە دەستبەرداری ئەو دۆسیەیە بن.

رۆژنامەی مارکا لەم دواییانەدا راپۆرتێكی بڵاویکرده‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بەمەبەستی دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نیگێرا مەدرید بەڵگەنامەیەکی چوار لاپەڕەیی پێشکەش بە دادگای بارسێلۆنا کردووە، ئه‌مه‌ش بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی تۆنی فرێسکا کاندیدی پێشوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسێۆنا، کە دان بەوه‌ داده‌نێت یانەکە پاره‌ی به‌ نیگێرای ناوبژیوانی پێشوو داوه‌.

لاپۆرتا لەبەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی بارسا، ئەمڕۆ شەممە، گوتی،

ئێمە لە دژی هەموو شتێک و هەموو کەسێک دەجەنگین، هەموو رۆژێک لە دژی ئەو کەسانە دەجەنگین کە پشتیوانی لە دۆسیه‌ی نێگرێرا دەکەن، ئێمە سەرکەوتوو دەبین، ئەوان پرسەکە دەوروژێنن، ناتوانن لاوازییەکانمان نیشان بدەن، ئێمه‌ بەهێز ده‌بین.

لاپۆرتا باسی لە دوایین مێرکاتۆی یانه‌كه‌ی كردوو روونیکردەوە،

لەناو یانەکەدا ناکۆکی سەبارەت بە گرێبەستی یاریزانان هەبوو، بەڵام ئێمە وەبەرهێنانمان لە ئەکادیمیای لاماسیا كرد.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

ئەو نائومێدییەتان لێ ناشارمەوە کە بەهۆی وەرزی رابردووەوە هەستی پێدەکەین، بۆیە بڕیارماندا پاڵنەرێکی نوێ بە کورسی یەدەگ و ستافی راهێنه‌ران زیاد بكه‌ین ، ئه‌ویش زیادكردنی چه‌ند یاریزانێكی لاماسیا بوو، هەروەها دڵخۆشین بە کارەکانی فلیك وه‌ك راهێنه‌ر و  دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، کە توانی پارەی مووچەی تیپه‌كه‌مان بۆ  170 ملیۆن یۆرۆ كه‌م بكاته‌وه‌.

لە کۆتاییدا گوتی،

دەمەوێت سوپاسی چاڤی هێرناندێز بکەم بۆ ئەو هەموو کارە نایابانەی لەگەڵ یانەکەدا کردووی، بەڵام لە ناوەوە بۆمان دەرکەوت کە پێویستمان بە پاڵنەرێکی زیاتر هەیە، هەروەها دڵخۆشین بەو کارەی کە فلیک لەگەڵ تیپی یەکەم كردوویه‌تی.

بابەتی زیاتر

Back to top button