عێراقکوردستانگرنگترین

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا

پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور نوێنەرایەتی کوردستان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا، لە گەرێ یەکەمدا گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریی دەکەن.

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی عێراق، ئەمڕۆ ( 14ـی ئۆکتۆبەری 2024) تیروپشکی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 راکێشرا، گازی باکوور لە یەکەم یاریی خۆیدا لە بەغدا رووبەرووی مەسافی دەبێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانی لە فەلووجە یەکەم یاریی بەرامبەر جۆلان دەکات، ناسڕیە ئەم وەرزە کە نیوەی پێکهاتەکەی بە یاریزانی کورد تۆکمە کردووە یەکەم یاریی خۆی لە یاریگای هەندرێن لە هەولێر بەرامبەر موسڵ دەکات، تاوەکو یاریگایەکەی تەواو دەبێت یارییەکانی لە هەولێر دەبێت.

بۆ یەکەمجارە خولی نایابی عێراق بە بەشداری 20 یانە و بە شێوازی چوون و هاتن یارییەکانی دەکرێت، بریاریشە تەکنەلۆژیای ڤار لە یاریگاکان دابنرێت و کاری پێ بکرێت، یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق 20ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

یارییەکانی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق
یارییەکانی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button