ئینگلتەراگرنگترین

مان سیتی شوێنگرەوەی رۆدری دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە ئێستاوە خۆی بۆ هێنانی یاریزانێک ئامادەکردووە بۆ شوێنگرتنەوەی رۆدری دوای ئەو پێکانە سەختەی تووشی هات.

ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی جۆر و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە ئیسپانیەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام ئاماژاکان بۆ ئەوەن لانی کەم چەند مانگێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە ئەگەر پێویستیش بە نەشتەرگەریی نەکات.

پەیامێک لە مانچێستەر سیتییەوە لەبارەی رۆدری

زانیارییە میدیاییەکان لە ئینگلتەراوە ئاشکراییان کردووە کە سیتی بۆ شوێنەکەی رۆدری، کورتەی لیستێکی لە بەهێزترین بژاردەکان ئامادەکردووە. ئەوانیش هەریەکە لە مارتن زوبیمێندی لە ریاڵ سۆسیداد، نیکۆلۆ بارێلای ئینتەر میلان، ئێدەرسن لە ئاتاڵانتا و ئادام وارتن لە کریستاڵ پاڵاس.

بژاردەکان رنگە هەموویان هەروا ئاسان نەبن. زوبیمێندی لە گواستنەوەی هاوینەدا دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن لیڤەرپوولەوە، سەرەنجام بە ویستی خۆی مانەوەی لە سۆسیداد. بارێلاش بە کۆڵەگەیەکی سەرەکی نێرازۆری دادەنرێت و پێناچێ وا بە ئاسانی دەسبەرداری ببن.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێپ گواردیۆلا رایگەیاند کە پڕکردنەوەی شوێنی رۆدری لە ناوەڕاستی بەرگریی هەروا ئاسان نیە، بەڵام جەختیشی کردەوە کە دەبێ هاوشێوەی ساڵانی رابردوو رکابەربن.

بابەتی زیاتر

Back to top button