ئه‌وروپائیسپانیا

کلاسیکۆی ئەمجارە هاوشێوەی 10 ساڵ لەمەوبەرە

یاریگا
هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە کاتێکدا ئەمجارەیان رووبەرووی یەکتری دەبنەوە، 10 ساڵ لەمەوبەر بارودۆخیان هاوشێوەی ئەم وەرزە بوو.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کلاسیکۆی ئەمجارە هاوشێوەکەی کلاسیکۆی 10 ساڵ لەمەوبەرە، ئەو کاتەی هەردوو یانەی لە وەرزی 2009-2010 رووبەرووی یەکتری بوون، جیاوازیان تەنها گۆڵ بوو و خاڵەکانیان یەکسان بوون، لەو یارییەشدا کە پێپ گواردیۆلا راهێنەرایەتی بارسای دەکرد، بە دوو گۆڵ بردنەوەیان بەدەست هێنا.

هەردوو یانە لە ماوەی ئەو 10 ساڵەی رابردوو هیچ کاتێکی دیکە بارودۆخیان لە ریزبەندی بەم شێوەیە نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button