ئیسپانیاگرنگترین

بژاردەكانی بەردەم بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنەوەی تێر شتیگن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی كاپتن و گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی تێر شتیگن بەركەوت.

شەوی رابردوو ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگا.

لە خولەكی 48 یارییەكەدا تێر شتیگن تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و ئیناكی پێنا جێگای گرتەوە.

ڤیدیۆ؛ ساتی پێکانە سەختەکەی شتیگن

بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بارسێلۆنا بەهۆی پێكانە قورسەكەی و دووركەوتنەوەی شتیگن بۆ ماوەیەكی زۆر دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێكی نوێ واژۆ بكات، بەمەرجێك ئەو گۆڵپارێزەێ دەیگوازێتەوە بێ یانە بێت و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەك نەبێت.

دیارترین ئەو گۆڵپارێزانەی ئێستا كە بێ یانەن:

كەیلۆر ناڤاس: 

كەیلۆر ناڤاسی تەمەن 37 ساڵان و گۆڵپارێزی كۆستاریكی پێشووی یانەكانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەكە ئێستا بێ یانەیە و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نییە.

كەیلۆر ناڤاس بە درێسی پاریس سانجێرمان

لۆرێس كاریۆس:

گۆڵپارێزی تەمەن 31 ساڵانی ئەڵمانی پێشتر یاری بۆ یانە گەورەكانی وەك لیڤەرپوول و نیوكاسڵ یونایتد كردووە.

كاریۆس بە درێسی نیوكاسڵ یونایتد

جۆردی ماسیپ:

گۆڵپارێزی تەمەن 35ساڵانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڤایادۆلید ئێستا بێ یانەیە.

ماسیپ بە درێسی ڤایادۆلید

ئیدگار بادیا:

گۆڵپارێزی تەمەن 32 ساڵان لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئێڵچی ئێستا بێ یانەیە.

ئیدگار بادیا بە درێسی ئێڵچی

بابەتی زیاتر

Back to top button