ئه‌مریکاگرنگترین

یانەی داهاتووی سێرجیۆ رامۆس ئاشكرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید لە پەیوەندیكردن بە خولی ئەمریكی نزیك دەبێتەوە.

رامۆس وەرزی رابردوو لە ریزەكانی سێڤییای ئیسپانی یاری دەكرد و لە كۆتایی وەرز ئەو یانەیەی جێهێشت و ئێستا یاریزانێكی ئازادە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەكرەم كۆنور، سێرجیۆ رامۆس لە پەیوەندیكردن بە خولی ئەمریكی نزیك دەبێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، سان دیێگۆ ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس دەربڕیوە، پێدەچێت پڕۆژەی ئەو یانەیە بۆ یاریزانە ئیسپانیەكە سەرنجڕاكێش بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رامۆس ئۆفەری لەلایەن یانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕازیل و مەكسیكەوە پێگەیشتووە، بەڵام هیچیان لە ئاست چاوەڕوانییەكانیدا نەبوون.

ئەگەر رامۆس ئۆفەری یانە ئەمریكیەكە قبوڵ بكات، ئەوا دووبارە رووبەرووی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر مەیامی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button