ئیسپانیاگرنگترین

ستەم لە جیڕۆنا کرا یاخود بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو؟

کەسێکی شارەزا وەڵامدەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی ئەمڕۆی نێوان و جیڕۆنا و بارسێلۆنا، ناوبژیوان لە دوایین خولەکەکانی گێمی یەکەم لێدانێکی سزای بۆ جیڕۆنا هەژمارکرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە.

ئێدواردۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی پێشوو و شارەزای بوارەکە ئاشکرایکرد، بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو، حاڵەتەکە لێدانی سزا نەبوو بۆ جیرۆنا.
 
ئەگەر تۆپەکە بەر یاریزانەکەی جیڕۆنا بکەوتایە و ئینجا بەر دەستی مارتینێز، ئەوا دەبووە لێدانی سزا. بەڵام سەرەتا بەر باڵدێ کەوت و ئینجا تۆپەکە بەر دەستی مارتینێز کەوت.
 
یاسا دەڵێت؛ ئەگەر تۆپەکە لە یاریزانێکی هاوڕێیەوە ئاراستە بکرێت و بەشێوەیەکی نا ئەنقەست بەردەستی بکەوێت نابێت بەلێدانی سزا. بۆیە بڕیاری ناوبژیوان لەدوای گەڕانەوە بۆ ڤار دروستبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button