ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ڕۆناڵدینهۆ تۆتنهام دەپاڵێوێت بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتوو

یاریگا- یاریزان و جادووگەر و ئەفسانەی  پێشووی بەڕازیل و بارسێلۆنا ڕۆناڵدینهۆ پێی وایە كەوا تۆتنهام لە توانایدا هەیە لەسەر دەستی مانچستەر سیتی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاری چوون تۆتنهام لە نێو یاریگا نوێیەكەی ( وایت هارت لین) توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.

ڕۆناڵدینهۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ( دەیلی ستار)ی بەریتانی ووتی: بۆچی تۆتنهام ناتوانێت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت؟ ئایا هیچ ئەزمونێكیان نیە لە پاڵەوانیەتیەكە، بێگومان دەتوانن و لە توانایاندا هەیە ئەوە بكەن.

سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی ووتی: تۆتنهام خۆی سەلماندووە بەرامبەر مانچستەر سیتی كە یەكێكە لەو یانانەی باشترین پێكهاتەیان هەیە.

لە كۆتایدا ووتی: تۆتنهام لە توانایدا هەیە كێبڕكێ بكات تەنانەت لەگەڵ یانەیەكیش بێت كە باشترین پێكهاتەیان هەبێت، لە ئێستادا دەبێت یاریزانەكانیان لەوباوەڕەدا بن كە دەتوانن بگەنە قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button