ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەیامی ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا

''خودا دەزانێت چی روودەدات''

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دووپاتیدەکاتەوە، زۆر لە یانەکەی دڵخۆشە و تەنیا خودا دەزانێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

سەرەڕای گرنگییەکانی بارسێلۆنا و ئارسیناڵ، یاریزانە 22 ساڵییەکە بڕیاریدا لە ئاتلێتیک بیلباو بمێنێتەوە.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی، رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 گێڕا، بۆیە سەرنجی یانە گەورەکانی راکێشا، بەڵام لە کۆتاییدا پابەندبوونی بە گرێبەستەکەی راگەیاند.

لە دوای دۆڕانەکەی شەوی رابردووی تیمەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ویڵیامس بە تۆڕی DAZNی راگەیاند

چەندین یانە ئۆفەرییان پێشکەشکردم، ئەمەش بەو واتایە دێت، کە یارییەکی زۆر باشم لە یۆرۆ کردووە. چەندین یانە لەبەردەمم ریزکرابوون، بەڵام دڵم هەر ئاتلێتیک بیلباوی دەویست. لێرە زۆر دڵخۆشم و خودا دەزانێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ویڵیامس بریتییە لە 55 ملیۆن یۆرۆ و هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

ویڵیامس لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button