ئیسپانیائینگڵته‌را

مانچستەر بریکارەکەی پۆگبای ڕاسپاردووە نرخەکەی بە ڕیاڵ ڕابگەیەنێت

یاریگانێت- دەنگۆیەکان بەردەوامن لە ناوهێنانی پۆڵ پۆگبا و بەستنەوەی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، بەتایبەت کە لە گواستنەوەکانی هاوینە نزیکتر دەبینەوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد مینۆ ڕایۆلای بریکاری پۆگبایان ڕاسپردووە کە بە ڕیاڵ ڕابگەیەنێت بەوەی گەر یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا هەر دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکەیاندا بکەن، ئەوا پێویستە بە لای کەمەوە بڕی 130 ملیۆن پاوەند بدەن.

بە گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ، ناوی جیاواز بە یانەکەوە دەلکێندرێت، لە نێویشیاندا پۆڵ پۆگبای ناوەڕاستکار، کە بە گوێرەی هەواڵەکانی ئەم دواییە، هەڵسوکەوتەکانی مایەی دڵخۆشیی نیین بە لای مانچستەرەوە لەو کاتەوەی کە هەستی کردووە جێی بایەخی یانە شاهانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button