ئیسپانیا

فلۆرێنتینۆ پیرێز جادووی مانۆڕەکەی مینۆ ڕایۆلا بەتاڵ دەکاتەوە!

یاریگا- گەشتە کتوپڕەکەی مینۆ ڕایۆلای بریکاری ئێرلینگ هالاند بە یاوەری باوکی ئەو یاریزانە بۆ شاری بارسێلۆنا و دواتر مەدرید، بووەتە جێی باسی میدیاکان و شیکاریی جیاوازیی بۆ دەکرێت.

هالاند خواستی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپای لەسەرە، لە نێویشیاندا بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید. لە ئینگلتەراش یانەکانی مان سیتی و مان یونایتد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ هیچ دوودڵییەکی لە ڕکابەرەکانی نییە کە گۆڵکارە نەرویژیەکە بڕفێنن، بەتایبەت بارسێلۆنا و بە بۆچوونێک کە هەمان سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە، سەرۆکی شاهانەکان پێی وایە ئامانجی لەێشینەی هالاند ڕیاڵ مەدریدە و، مانۆڕەکەی ڕایۆلاش بەتاڵ دەکاتەوە بەوەی ئەوەی ڕووی دا تەنها شانۆگەرییەک بوو لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا و مینۆ ڕایۆلای هاوڕێی ڕێکخرابوو.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردوو کە بەرپرسانی ڕیاڵ ترسیان لە بارسا و مان سیتی نییە، بەڵکوو تاکە ترسی بەردەمیان مانچستەر یونایتدە و پێیان وایە شەیتانە سوورەکان ئەو ڕکابەرەن کە تا کۆتایی دەمێننەوە بۆ پەلکێشکردنی هالاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button