ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد

ستێرلینگ تێهەڵکێشی ئۆفەرەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی چاوی بڕیوەتە جەیدن سانچۆ، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد و ئەمڕۆ گفتوگۆی فەرمی دەستپێدەکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە دوا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، دەیەوێت ئۆفەرێکی جیاواز پێشکەشی مانچێستەر یونایتد بکات و سانچۆ بگوازێتەوە.

چێڵسی ئامادەیە بڕێک پارە لەگەڵ رەحیم ستێرلینگ لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی سانچۆ پێشکەش بکات و لەلایەکی دیکەشەوە، کار لەسەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بە خواستن لە ناپۆلییەوە دەکات.

یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم گواستنەوەی سانچۆ، بەرزی مووچەکەیەتی، بەڵام یونایتد ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر چوونە دەرەوەی بکات، چونکە لە پلانەکانی ئێریک تێن هاخدا نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، چێڵسی ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن پاوەند و ستێرلینگ لە ئۆفەرەکە جێبکاتەوە.

سەرەڕای گواستنەوەی جواو فێلیکس، کە لە یاریی دوێنێ بەرامبەر وۆڵڤز گۆڵێکی کرد، بەڵام ئێنزۆ مارێسکا، چاوی لە گواستنەوەی هێرشبەری دیکەیە.

ستێرلینگ لە پلانەکانی راهێنەرەکەی چێڵسیدا نییە، تەنانەت ئێستا لەگەڵ تیمی لاوان مەشقەکان دەکات و درێسی ژمارە 7یشیان بە فێلیکس داوە، بۆیە ئاماژەکان هەموو رووەو جێهێشتنی یانە لەندەنییەکەن.

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ستێرلینگ ماوە و مووچەی هەفتانەی بریتییە لە 300 هەزار پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button