ئیسپانیا

بەر لە کلاسیکۆ، زیدان هەواڵی دڵخشکەری پێگەشت

یاریگا- ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەرەکەی بە هەواڵی خۆش شادبوونەوە لە بارەی دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکە.

ڕیاڵ لە سەرەتای وەرزەوە گرفتارە بە زۆری ژمارەی پێکانەکان و دووبارەبوونەوەیان، بەم دوایانەش هەریەکە لە خامیس ڕپمۆدریگێز، مارسێلۆ، گاریس بەیڵ و دوایینیشیان ئیدن هازارد پێکان بەرۆکی گرتنەوە. بەڵام ئەمڕۆ دەستەی پزیشکانی مێرەنگی گڵۆپی سەوزیان بۆ گاریس بەیڵ هەڵکرد و بەوەش ناوبراو دەتوانرێت بۆ یاریەکەی ئەم هەفتەیان بەرامبەر کلوب بروج لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بەشداری پێ بکرێت. هاوکات خامیس ڕۆدریگێزیش بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی کردووە.

18ی ئەم مانگە لە نێو یاریگای کامپ نو بارسێلۆنای پێشەنگی ئێستای لالیگا، بۆ ئەو یاریە دواخراوەی نێوانیان، میوانداریی ڕیاڵی ڕکابەری دەکات کە جیاوازییەکەیان تەنها ڕێژەی گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button